به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی بی بی سی، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاندووه كه ساڵانه نزیكه‌ی پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س له جیهان مار پێوه‌یان ده‌دات.
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه ئاماژه به‌وه‌كراوه كه له‌و ژماره‌یه ساڵانه ١٣٨ هه‌زاریان گیان له ده‌ستده‌ده‌ن و ٤٠٠ هه‌زاریش به‌هۆی پێوه‌دانه‌كه‌وه دووچاری له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێك یا زیاتر ده‌بن له له‌شیان.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه له هه‌واڵه‌كه تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نیوه‌ی زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی مار پێوه‌دانه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، له هیندستانن.
له هه‌واڵه‌كه جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه هۆكاری زۆری گیانله‌ده‌ستانی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی مار پێوه‌یان ده‌دات له هیندستان خێرا به ده‌مه‌وه‌نه‌هاتنی برینداره‌كه و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتی ته‌ندروستی به پێی پێویست.
سه‌رچاوه/ AA
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.