مردنی چوار كه‌سایه‌تی ، گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ و شۆڕشێك به‌رپا ده‌كات.
پێگه‌ی هه‌واڵی بلۆمبێرگ –ی ئه‌مریكی بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌لایه‌ن نووسه‌ر بۆبی گۆش-ه‌وه نووسراوه رایده‌گه‌ێنێ، مردنی چوار كه‌سایه‌تی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ و شۆڕشێك به‌رپا ده‌كات.
نووسه‌ر له‌بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: له ساڵه‌كانی داهاتوو مه‌رگی چوار كه‌س ده‌بینین كه بریتین له ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق و ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆرشی كۆماری ئیسلامی ئێران و شا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز، شانشینی سعودیه‌و سوڵتان قابوس، پادشای عوممان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: خراپترین سیناریۆ دوای مه‌رگی ئه‌م كه‌سایه‌تییانه ئه‌وه‌یه كه توندڕه‌وه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ریاز و ته‌هران و نه‌جه‌ف و مه‌سقه‌تدا بگرن.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.