Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 12:57

ناسا هۆشداری ده‌دات که‌ زه‌وی له‌ مه‌ترسیدایه‌

پێشبینی كردووه‌ ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ بگاته‌ نزیك به‌رگه‌ هه‌وای زه‌وی
کوردستان TV
100%

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكی ناسراو به‌ (ناسا) هۆشداری داوه‌ كه‌ هه‌سارۆچكه‌یه‌ك له‌ زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه‌و مه‌ترسی دروست ده‌كات.

ناسا ده‌شڵێت: هه‌سارۆچكه‌كه‌ ناوی)   nf23‌2016 ) یه‌ و له‌ به‌ردێكی گه‌وره‌ پێكهاتووه‌و بازنه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 160 مه‌تر كه‌ به‌ 30 مه‌تر له‌ ئه‌هرامه‌كانی جیزه‌ی میسر زیاتره‌.

ناسا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ هه‌سارۆچكه‌كه‌ ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 29ی ئاب بگاته‌ نزیك به‌رگه‌ هه‌وای زه‌وی.

هه‌روه‌ها ئه‌م ئاژانسه‌ ئه‌مریكییه‌ ده‌ڵێت: خێرایی هه‌سارۆچكه‌كه‌ له‌ چركه‌یه‌كدا 9 كیلۆمه‌تره‌.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا هه‌سارۆچكه‌كه‌ 3 ملیۆن كیلۆمه‌تر له‌ زه‌وی دووره‌، به‌ڵام ناسا پێی وایه‌ كه‌  قه‌باره‌ی هه‌سارۆچكه‌كه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌و به‌ خێراییه‌كی زۆر رێ ده‌كات ، ئه‌گه‌ر له‌ نێو گه‌ردوون نه‌ته‌قێته‌وه‌و بێته‌ نێو به‌رگه‌ی هه‌وای زه‌وی، ئه‌وا كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌ رووده‌دات.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌/ رۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی بریتانی- سكای نیوز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.