لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، ڕائیدی مافپەروەرعلی جەماڵ قدووری بهڕێوهبهری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدهگهێنێت شهوی ڕابردوو لەسەرڕێگای گوندی سەیدە - ناحییەی سەرقەڵا ڕوداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی ئۆپڵ - نیسان ڕویدا لەئەنجامدا
ناوبراو ڕاشیدهگهێنێت ئافرەتێک کە سەرنشینی ئۆپڵەکەبوو بەناوی (فاگمە محمود محمد ) لەدایکبووی 1953 دانیشتووی ناحییەی سەرقەڵا گیانی لەدەستداو هەردوو شۆفێرو دووسەرنشینی دیکەش برینداربوون دوای چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار شۆفێری نیسانەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.