دواى ماوه‌یه‌كى زۆر دابڕان له كارى گۆرانى ، دوێنی هه‌ینی 24ی ئاب گۆرانیبێژی ناسراوی باكووری كوردستان " نازدار جه‌زیری " نوێترین گۆرانی خۆی كه بریتییه له كۆكتێل بڵاوكرده‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه ئاشكرایده‌كات ، كۆكتێل نوێترین به‌رهه‌مییه‌تی كه له ژماره‌یه‌ك گۆرانی هه‌ڵپه‌ركێ پێكهاتووه و سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانیش فۆلكلۆری كوردین و به‌دیالێكتی سۆرانی تۆماركراون ، وتیشی وه‌ك جه‌ژنانه كۆكتیل پێشكه‌ش به هه‌وادارانی ده‌كات .
هونه‌رمه‌ند داڤید نیازی كاری میوزیكی بۆ " كۆكتێل " ئه‌نجامداوه و هونه‌رمه‌ند " ئه‌رده‌وان برادۆستی " له پرۆ میوزیك كاری تۆماركردنی بۆ كردووه و كاری ده‌رهێنانیش له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر " دلێر دلاوه‌ر " جێبه‌جێكراوه .
نازدار جه‌زیری زۆر گرنگی به به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات ، له ساڵی 1987 له باكووری كوردستان له دایك بووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك زۆر له كلیپه ، نازدار به‌وه ناسراوه كه‌متر حه‌زی له ده‌ركه‌وتنه له ڕاگه‌یاندنه‌كان، بۆیه كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده هه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.