هه‌ریه‌ك له گرووپی میوزیكی چریكه‌ی سنه و كروپی میوزیكی ره‌سه‌نی رۆژهه‌ڵات به سه‌رپه‌رشتی خانمه هونه‌رمه‌ندی كورد " شه‌رمین زه‌رنشان " بۆ به‌شداریكرن له فێستیڤالێكی جیهانی به‌رو وڵاتی یۆنان به‌رێده‌كه‌ون .
شه‌رمین ئاشكرایده‌كات ، بۆ پێشكه‌شكردنى میوزیكى كوردى شان به‌شانى نمایشه جیهانیه‌كان له‌وڵاتانى دیكه‌ی دنیا ، له ئێستادا هه‌ردوو گروپه‌كه‌مان گروپی میوزیكى ڕه‌سه‌ن و چریكه‌ى سنه له فیستیڤاڵێكى دنیا وه‌رگیراون و بانگهێشتنامه‌ى فه‌رمیمان پێگه‌یشتووه و له‌ئاماده‌كاریداین بۆ به‌شداریكردن تێیدا .
وتیشی هه‌موو ئامێره‌كانى گروپه‌كه‌مان سه‌رجه‌میان فۆلكلۆرى كوردین ، به‌نیازیشین كۆنسێرت له شاره‌كانى كوردستانیش سازبكه‌ین كه پێشتریش سازمان كردووه ، گروپی میوزیكى چریكه‌ى سنه ماوه‌ى 20 ساڵه دامه‌زراوه و چالاكیمان زۆره و ئه‌ندامه‌كانى به ته‌نها ژنن و حه‌وت ئه‌ندامین، سه‌ره‌تا هانى خان گۆرانیبێژى ئه‌و گروپه بوو ، گروپی میوزیكى ڕه‌سه‌نى رۆژهه‌ڵات كه گروپێكى میوزیكی كوڕ‌و كچ و خانمانى ڕۆژهه‌ڵاته و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه گروپه‌مان دامه‌زراندووه و له كچ و كوڕانى شارى سنه پێكهاتووه و گۆرانى و به‌رهه‌م و میوزیكى فۆلكلۆرى پێشكه‌ش ده‌كه‌ین .
شه‌رمین زه‌رنشان له ساڵی 1978 له شاری سنه له رۆژهه‌لاتی كوردستان له دایك بووه ، له ساڵی 1996 ه‌وه سه‌رقاڵی فێربوونی ئامێری میوزیكی سه‌نته‌ره ، بۆ یه‌كه‌مجار گروپی خانمانى شارى سنه‌ى دامه‌زراندووه له‌ساڵى 1998 و وه‌ك یه‌كه‌م گروپی خانمانى سنه له‌شاره‌كانى كه‌ركووك و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخان كۆنسێرتیان سازكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.