Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:15

ئینته‌رنێت له‌ کۆریای باکوور چۆنه‌ ؟

سەرجەم ماڵپەڕەکانی وڵاتەکە تێپەڕ ناکات لە 28 ماڵپەڕ
کوردستان TV
100%


یه‌كێك له‌م وڵاتانه‌ی كه‌ ئینته‌رنێت تێیدا بە شێوەیەکی زۆر توند سنوردار کراوە و دەتوانین بڵێین ئەوەندە کەمە وەکوو ئەوە وایە نەبێت وڵاتی كۆریای باكووره‌ ، كه‌ زۆر تونده‌ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و به‌كارهێنانی ، کۆریای باکور یەکێکە لەو وڵاتانەی کەوا بە رووی وڵاتانی دەرەوەی خۆیدا داخراوە و رێگای لە هاوڵاتیانی خۆیدا گرتوە لەوەی بە گشتی ئاگاداری جیهانی دەرەوە بن .

ئینته‌رنێت شتێكی زۆر ده‌گمه‌ن و كه‌مه‌ له‌م وڵاته‌ ، ئەوەی خەڵکی بەکاری دەهێنن ئینتەرنیتێکی لۆکاڵیە کە لەو وڵاتەدا هەیە کە ژمارەیەکی کەم و سنوردار ماڵپەڕی تیدایە کە ناگاتە 28 ماڵپەڕ کە تەنها لە ناوەخۆی ئەو وڵاتە و لە ژێر جاودێری حکومەت کار دەکەن .

پسپۆڕێکی ئاسایشی ئینتەرنێت لە کۆمپانیای ئۆپەر “Matthew Bryant” توانیویەتی سەرکەوتن بە دەست بهێنێت لەوەی دزە بکاتە نێو ئینتەرنێتی کۆریای باکور، ئه‌م پسپۆره‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ سەرجەم ماڵپەڕەکانی وڵاتەکە تێپەڕ ناکات لە 28 ماڵپەڕ وە ناتوانرێت بکرێنەوە تەنها لە نێو ئەو وڵاتە نەبێت و خاوەنی کۆدێکی تایبەتی ئینتەرنیتین Kr  .

وتیشی بورای ئەو ماڵپەڕانە دیارکراون و لە جەند بوارێکی سنوردارن وەکوو هەبوونی پێگەیەک بۆ پەوەیوەندی کۆمەڵایەتی و ماڵپەرێک بۆ تایبەتمەندی و سودەکانی خواردەمەنی و ماڵپەرێکیش بۆ گرتنی تکتی فڕۆکە لەگەڵ هەبوونی چەند ماڵپەرێک بۆ راگەیاندنی کارەکانی رژێمەکە .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.