Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:23

نووسه‌رێکی کورد ماڵئاوایی ده‌کات

خاوه‌نی 5 كتێبی چاپكراوه‌
کوردستان TV
100%

 شه‌وی پێنج شه‌مه‌ رێكه‌وتی 23 له‌سه‌ر 24 ، ژنه‌ نووسه‌ری كورد و خوشكی رۆماننووسی گه‌وره‌ی كورد به‌ختیار عه‌لی ، خاتوو " روخۆش عه‌لی " به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كۆچیی دوایی كرد .

 روخۆش عه‌لی خوشكی نووسه‌ر و رۆماننووسی ناسراوی كورد " به‌ختیار عه‌لی " ه‌ ، شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچیی دوایی كرد ، روخۆش خاوه‌نی 5 كتێبی چاپكراوه‌ و ئاماده‌كاریشی ده‌كرد بۆ نووسین و چاپكردنی كتێبێكی دیكه‌ .

ئه‌و كتێبانه‌ی نووسه‌ری كۆچكردوو به‌ چاپی گه‌یاندبوون بریتیبون له‌ " له‌ نێوان ژه‌هر و ئومێددا ، بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه‌ و كۆره‌و ، یاده‌وه‌ری ، زیوی به‌یانی و مێژووی تێكۆشانی مێیینه‌ی كورد له‌ مه‌له‌كییه‌ته‌وه‌ تا دوای راپه‌رین " .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.