Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 12:57

جۆن مه‌کین سیناتۆر و سیاسه‌تمه‌دارى ئه‌مریکى و دۆستى گه‌لى کورد کۆچی دوایی کرد

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌
جۆن مه‌كین سیناتۆر و سیاسه‌تمه‌دارى ئه‌مریكى و دۆستى گه‌لى كورد كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵه‌كانى جیهان، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ جۆن مه‌كین سیناتۆر و سیاسه‌تمه‌دارى ئه‌مریكى و دۆستى گه‌لى كورد له‌ ته‌مه‌نى 81 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد.

جۆن مه‌كین له‌ هاوینى رابردوو دواى پئه‌وه‌ی شكنینى پزیشكیان بۆى ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه‌ تووشى لوویه‌كى شێرپه‌نجه‌ له‌ مێشكى بووه‌ و پزیشكه‌كان ماوه‌یه‌كى كه‌میان بۆ دانابوو بژیت، به‌ڵام سه‌ره‌راى پێشبینى پزیشكه‌كان تا ئه‌مڕۆ ژیا. 

مه‌كین سیاسه‌تمه‌دارى ئه‌مریكى نزیك ساڵێك ده‌بوو تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ ببوو، له‌ مانگى ته‌مووزى 2017ـه‌وه‌ چاره‌سه‌رى تیشكى و كیمیایى بۆ به‌كارده‌هێنرا و له‌ كۆتایى هه‌مان ساڵدا نه‌یده‌توانى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پیران بكات.

جۆن مه‌كین له‌ ساڵى 1936 له‌ دایكبووه‌ و خێزانى له‌ كه‌رتى هێزى ده‌ریایى ئه‌مریكا كاریان كردووه‌ و پله‌ى باڵایان هه‌بووه‌ و باوكى له‌ شه‌رى ڤێتنامدا فه‌رمانده‌یه‌كى ناودارى سوپاى ئه‌مریكا بووه‌، جۆن خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى له‌ قوتابخانه‌یه‌كى سه‌ر به‌ كڵێسه‌ى ئه‌سقه‌فییه‌ى ئه‌مریكى له‌ ئاكادیمیاى هێزى ده‌ریاى ئه‌مریكا له‌ ئه‌ناپۆلیسى سه‌ر به‌ ویلایه‌تى مێریلاند خوێندووه‌ وه‌ك باوك و باپیرى كه‌ له‌ هه‌مان ئه‌كادیمیا خوێندنیان ته‌واو كردبوو، دواتر فێرى فڕۆكه‌وانى بووه‌ و له‌ ساڵى 1960دا بووه‌ به‌ یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌وانه‌كانى ئه‌مریكا و له‌ ساڵى 1967دا فڕۆكه‌ى ئه‌ى 4ى سكاى هۆكى ئه‌مریكى لێخوڕیوه‌ و نێردراوه‌ بۆ ڤێتنام.

جۆن مه‌كین له‌ ساڵى 1987ـه‌وه‌ بووه‌ به‌ ئه‌ندام له‌ ئه‌نجوومه‌نى پیران و له‌ هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2008ى ئه‌مریكا مه‌كین بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا پاڵێوراوى كۆمارییه‌كان بووه‌ و به‌ڵام ئۆباما له‌ كۆتایدا سه‌ركه‌وت و بوو به‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا.

جۆن مه‌كین یه‌كێك بووه‌ له‌ پشتیوانه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى دۆزى گه‌لى كورد له‌ كۆنگرێسى ئه‌مریكا و به‌رده‌وام له‌ رێى په‌یام و لێدوان و سه‌ردانیكانییه‌وه‌ پشتیوانى بۆ پرسى كورد له‌ عێراق و سووریا ده‌ربڕیوه‌ و له‌ رووداوى 16 ئۆكتۆبه‌ردا له‌ كۆنگرێسه‌وه‌ ده‌نگى پشتیوانى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رز كرده‌وه‌ و هۆشدارى دایه‌ حكومه‌تى عێراق له‌ به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌مریكى دژى كورد، مه‌كین له‌ 28ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2014 رایگه‌یاند: هێزى پیشمه‌رگه‌ له‌ سوپاى عێراق به‌ تواناتره‌ و سوپاى عێراق له‌ ئاستى پێویست نییه‌.

جۆن مه‌كین به‌رده‌وام داواى پڕچه‌ككردنى هێزى پێشمه‌گه‌ى كوردستانى ده‌كرد و سه‌رۆك بارزانى وه‌ك پیاوى ده‌وڵه‌ت وه‌سف ده‌كرد و چه‌ند جارێك سه‌ردانى كوردستانى كردبوو و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى و به‌رپرسانى باڵاى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌ته‌وه‌. 

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ نووسینگه‌كه‌ى رایانگه‌یاند: جۆن مه‌كین سیناتۆر و سیاسه‌تمه‌دارى ئه‌مریكى له‌ ته‌مه‌نى 81 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد و خێزان و ئه‌ندامانى خانه‌واده‌كه‌ى له‌ دواساته‌كانى و مالئاوایی كردنى له‌ ژیان له‌گه‌ڵى بوونه‌. 

به‌شێك له‌ دیداره‌كانی جۆن مه‌كین له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان.

سەرۆك بارزانی

 

جۆن مەكین

 

جۆن مەكین

 

جۆن مەكین

 

جۆن مەكین

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.