Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 05:34

به‌م میوه‌یه‌ خۆت له‌ نه‌خۆشییه‌کانی گه‌ده‌و قۆلۆن بپارێزه‌

كێشیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

زۆربه‌مان له‌ ئازاره‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن و قۆلۆن ده‌ناڵێنین به‌تاییبه‌تی له‌ دوای جه‌ژنی قورباندا،به‌هۆی خواردنی گۆشت و ژمه‌ قورسه‌كان.

له‌دوا لێكۆلینه‌وه‌ی زانایان كه‌ ماڵپه‌ری "مای دومین" بڵاوی كردۆته‌وه‌ رایانگاندوه‌: خورادنی یه‌ك دنكه‌ شلك (فراوله‌) كۆئه‌ندامی هه‌رسكردنی باشتر ده‌كات وچاره‌سه‌ری  هه‌موو جۆره‌كانی نه‌خۆشه‌كانی گه‌ده‌ ده‌كات.

لێكۆلێنه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات خواردنی یه‌ك دنكه‌ شلك یان خواردنی سێ كۆپ له‌ شه‌ربه‌تی شلك چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی گه‌ده‌ و هه‌وكردنی قۆلۆن ده‌كات له‌ هه‌مان كاتدا كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن به‌شێوه‌یه‌كی باش رێك ده‌كات.

زانایان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ خواردنی سێ كوپ له‌ شه‌ربه‌تی شلك رۆژنه‌ هاوكاره‌ بۆ گه‌شه‌كردنی به‌كتریای نوێ له‌ ناو گه‌ده‌ كه‌ هاوكاره‌ به‌ هێز كردنی یاسای به‌رگریكردن بۆ كه‌سه‌كه‌ و باشتر كردنی ته‌ندروستی مێشك.

زانایان گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ كاتێ له‌سه‌ر دوو مشك تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامدا ، بۆیان ده‌كه‌وت خواردنی میوه‌ی شلك كێشیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌و هه‌موو جۆره‌كانی نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده‌ چاره‌سه‌رده‌كات.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌سرار میدیا

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.