Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 07:22

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێلێک 19 کەس گیانیان لەدەستدا

تەمەنی قوربانیانی ئەو رووداوە لە نێوان 40 تا 70 ساڵ دەبێت
بەهۆی ئاگركەوتنەوەیەك لە هۆتێلێك 19 كەس گیانیان لە دەستدا
کوردستان TV
100%

ئاگر لە ئوتێلێكی شاری هاربین باكووری رۆژهەلاتی چین بەربوو بەهۆیەوە 19 كەس گیانیان لە دەستدا و 23ی دیكە بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە .

ئێستا دەسەڵاتدارانی چین خەریكی بەدواداچوونن لە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە كە سەرەتا لە چێشتخانەی ئەو هوتێلە هەڵگیرسا لە نهۆمی دووەم .
ئەو هۆتێلە هوتێلێكی گەشتیارییە ، زۆربەی گەشتیارەكانی چینین .

ئاگرەكە 400 مەتر چوارگۆشەی سووتاند و دوای 3 كاتژمێر ئاگرەكە كوژێنرایەوە .
بەپێی راگەیاندنەكانی هەواڵی چین ، تەمەنی قوربانیانی ئەو رووداوە لە نێوان 40 تا 70 ساڵ دەبێت  

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.