Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 07:32

بزانه‌ جۆن مه‌ککین به‌ر له‌ مردنی وه‌سیه‌تی چی کردووه‌

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%

جۆن مه‌ككین به‌ر له‌ مردنی وه‌سیه‌تی كردووه‌ كه‌ دۆناڵد ترامپ ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌شداری له‌ رێوره‌سمی ناشتنه‌كه‌ی نه‌كات.

به‌ پێی هه‌واڵی میدیاكانی ئه‌مریكا جۆن مه‌ككین یه‌كێك بووه‌ له‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌ هه‌ر سه‌رسه‌خته‌كان و به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له‌ ترامپ گرتووه‌، بۆیه‌ له‌ مانگی ئاداری رابردوو وه‌سیه‌تی كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر مرد، ترامپ به‌شداری له‌ رێوره‌سمی ناشتنه‌كه‌ی نه‌كات.

هه‌رچه‌نده‌ ترامپ و مه‌ككین هه‌ردووكیان سه‌ر به‌ حیزبی كۆمارین، به‌ڵام بۆچوونیان له‌هه‌مبه‌ر سیاسیه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جیاواز بووه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ جۆن مه‌ككین سیناتۆر و سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی و دۆستی گه‌لی كورد له‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئاماده‌كردنی/ رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.