به ئاماده‌بوونی سه‌دان ده‌فژه‌نی وڵاتی ئێران، له ڕۆژی جه‌ژنی قوربان، هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ف (ده‌نگی ڕه‌حمه‌ت) له شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌دروشمی "هونه‌ر، هاوڕێزی و مێهره‌بانی" به‌ڕێوه چوو.
به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌مه 31ی گه‌لاوێژ 22/8/2018ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێكردنی هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ف ده‌نگی ڕه‌حمه‌ت له هۆڵی سینه‌ما به‌همه‌نی شاری سنه به‌ڕێوه چوو. له سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا گرووپێك پێكهاتوو له چه‌ندین ده‌فژه‌ن و مه‌داحی ناوداری كوردستان له ڕووی ئایینییه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر موزیك و موزیكی عیرفانی كرد.
دواتر ئه‌مین مورادی سه‌رۆكی ناوه‌ندی هونه‌ری كوردستان ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه‌كه و به‌رهه‌مه نێردراوه‌كان له سه‌رانسه‌ر ئێران پێشكه‌ش كرد. فێستیڤاڵه‌كه كه تا رۆژی هه‌ینی به‌رده‌وام بوو، تیایدا كه‌رنه‌ڤاڵی ده‌فژه‌نان به ئاماده‌بوونی سه‌دان ده‌فژه‌ن له مه‌یدانی ئازادی شاره‌كه به‌ڕێوه برا. چوو و سه‌دان ده‌ف ژه‌ن هاتنه مه‌یدانی ئازادیی شاری سنه.
ئه‌مین مورادی سه‌رۆكی ناوه‌ندی هونه‌ری كوردستان گوتی : له كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، ڕێز له ته‌مه‌نێك خزمه‌تی مامۆستا سدیق ته‌عریف گیردرا. ئه‌م به‌رپرسه‌ی ناوه‌نده‌كه باسیشی له‌وه كرد كه كوردستان، هه‌رێمی مۆسیقا و لانكه‌ی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ره و هه‌ر بۆیه له فێستیڤاڵه‌كه‌دا و وه‌ك ساڵی ڕابردوو میوانداری عارفان و هۆگرانی ده‌فمان له شاره‌كه كرد.
له‌م فێستیڤاڵه‌كه‌دا كه ٤٧ گرووپ به‌شدارییان تێدا كرد، به هۆی كاری داوه‌رانی قۆناغی یه‌كه‌می فێستیڤاڵه‌كه، مه‌هدی فه‌تحیان، فه‌رزاد عه‌نده‌لیبی و شارام مه‌نسووری بوون كه به درووشمی "هونه‌ر، هاوڕێزی و مێهره‌بانی" كاریان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نێردراوه‌كان بۆ فێستیڤاڵی ده‌فژه‌نی له شاری سنه كرد، ١٢ گرووپ گه‌یشتنه قۆناغی كۆتایی و له به‌شی تاك‌ژه‌نیی ١٣ تا ١٩ ساڵه‌ی ژنان، ٥٧ كه‌س به‌شدار بوونه كه ١٣ كه‌سیان گه‌یشتنه به‌شی پێشبڕكێ و له به‌شی تاك‌ژه‌نیی پیاوانی ١٣ تا ١٩ ساڵ ٥٣ كه‌س به‌شداریان كرد كه ١٤ كه‌سیان گه‌یشتنه قۆناغی كۆتایی. له به‌شی تاك‌ژه‌نیی گه‌وره‌ساڵان ٦٧ كه‌س له پیاوان و ٥٣ كه‌س له خاتوونان به‌شدار بوون و به نۆره ١٦ تا ١٤ كه‌سیان گه‌یشتنه قۆناغی كۆتایی.
له هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "ده‌ف ده‌نگی ڕه‌حمه‌ت"، له ٣٣ گرووپی مه‌ولوودخوێن، ١٠ گرووپیان بۆ قۆناغی كۆتایی هه‌ڵبژێردران.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.