Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 16:12

رووسیا: هه‌لیکۆپته‌ری نه‌ناسراو له‌ ئه‌فغانستان یارمه‌تی سه‌ربازیی و لۆجستی ده‌گه‌یه‌نن به‌ داعش

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیادا هاتووه
رووسیا: هه‌لیكۆپته‌ری نه‌ناسراو له‌ ئه‌فغانستان یارمه‌تی سه‌ربازیی و لۆجستی ده‌گه‌یه‌نن به‌ داعش
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به‌مدواییه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌لیكۆپته‌ری نه‌ناسراو یارمه‌تیی سه‌ربازیی و لۆجستی ده‌گه‌یه‌نن به‌ چه‌كدارانی داعش له‌ ئه‌فغانستان.

ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ی رووسیا باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌سته‌ هه‌لیكپۆته‌ری نه‌ناسراو ئه‌و یارمه‌تییانه‌ به‌ چه‌كدارانی داعش ده‌گه‌یه‌نن.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیادا باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ ئه‌ندامانی گروپی داعش له‌ نزیك سنووره‌كانی وڵاتانی " به‌رژه‌وه‌ند هاوبه‌ش " یارمه‌تیی ده‌درێن و ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌سته‌ویه‌خه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی ئه‌م گروپه‌.

هه‌ڵبه‌ته‌ به‌رپرسانی رووسیا پێشتریش رایانگه‌یاندوبوو كه‌ چالاكییه‌كانی چه‌كدارانی داعش به‌ یارمه‌تیی هه‌لیكۆپته‌ره‌ نه‌ناسراوه‌كان له‌ باكووری ئه‌فغانستان روو له‌ زیادبوونه‌.


سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.