Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 14:30

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک ئێرانی گرته‌وه‌

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكە ڕوو له‌ زیادبوونه‌
کوردستان TV
#11
100%


كاتژمێر 2:45 خوله‌كی شه‌وی رابردوو، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.9 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر و له‌ قوڵایی هه‌شت كیلۆمەتر، شاری تازه‌ئاوا، ناوه‌ندی ناوچه‌ی سه‌ڵاس و باوه‌جانی سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشانی له‌ كوردستانی ئێران هه‌ژاندووه‌.

به‌ هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ به‌گوڕی 5.9 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر شارۆچكه‌ی تازه‌ئاباد سه‌ربه‌ پارێزگای كرماشان رۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاند، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 241 كه‌سیش برینداربوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌یشكراوه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ خۆرئاوای ئازه‌ربایجان و پارێزگای كوردستان هه‌ستیپێكراوه‌. به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاووڵاتییان له‌ ده‌ره‌وه‌ رۆژیان کردووەتەوە.

هاوكات بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق و شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، سلێمانی و هه‌ولێر هه‌ستیپێكرا.

لە ساڵی رابردوەوه‌ کە بومەلەرزەیه‌كی‌ به‌هێز كرماشانی‌ هه‌ژاند و بوە هۆی گیانلەدەستدانی (620) کەس و برینداربونی زیاتر لە (10)هەزار کەس، تائێستا چه‌ندین جاری‌ دیكه‌ بومەلەرزە بە گوڕی جیاواز لە ئێران رویداوە کە زۆربەیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.