Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 15:32

دوا پێشانگای " ئه‌یاد عه‌بدولڵا " تایبه‌ته‌ به‌ سروشتی کوردستان

3 ساڵه‌ خۆی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌ ئاماده‌كردووه‌
کوردستان TV
100%


 هونه‌رمه‌ندی به‌ ئه‌زموونی شاری هه‌ولێر " ئه‌یاد عه‌بدولڵا مه‌خموری " پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی له‌ هۆڵی میدیا له‌ شاری هه‌ولێر كرده‌وه‌ كه‌ 30 تابلۆی دیمه‌نی  سروشتی كوردستانی له‌ خۆ گرتبوو و هه‌ر  یه‌ك له‌ تابلۆكانیش له‌ گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه‌ گیرابوون .

هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگراف " ئه‌یاد عه‌بدولڵا " ئاشكرایده‌كات ، كه‌ ماوه‌ی 3 ساڵه‌ خۆی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌ ئاماده‌كردووه‌ و كاری به‌رده‌وامیشی بۆ كردووه‌ ، وتیشی له‌م پێشانگایه‌دا 30 تابلۆی خستۆته‌ به‌رچاو كه‌ 29  له‌ تابلۆكانی گوزارشت له‌ سروشتی ره‌نگینی كوردستان ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌ت له‌ وه‌رزه‌ جیاجیاكاندا .

یه‌كێك له‌ تابلۆكانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئێمه‌ وه‌ك پێویست ژینگه‌ی خۆمان خۆش ناوێت و هه‌میشه‌ پیسی ده‌كه‌ین ، هه‌روه‌ها 10 تابلۆی نێو پێشانگاكه‌ ته‌عبیرین كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ستایلی كاركردنی خودی هونه‌رمه‌ند كه‌ كاری له‌سه‌ر دره‌ختی كالیتۆس كردووه‌ كه‌ ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ و ساڵانێكی زۆره‌ له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیت .
 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.