نوێترین به‌رهه‌می گۆرانیبێژی كورد " لانه زه‌نگه‌نه " بریتییه له گۆرانییه‌ك له ژێر ناوی " حلوه كوردستان " به یه‌كه‌وه له‌گه‌ل هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب " رایان و فایز سه‌عید " تۆماریان كردووه .
لانه كه خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می هونه‌رییه ، لە پێگه‌ى خۆی لە یووتیوب نوێترین بەرهەمی بە زمانی عەرەبی و کوردی بڵاوکردووه‌ته‌وه بەناوی "حلوە کوردستان"، کە هۆنراوەی کەریم عێراقییە و ئاوازی فایز سەعیدە ، گۆرانییه‌كه لەلایەن هەردوو هونەرمەندی عەرەب " ڕایان و فایز سەعید" ەوە لەگەڵ لانە زەنگەنە به یه‌كه‌وه گوتراوە و ئێستا بەرهەمەکەیان تەنيا بەدەنگ بڵاوکردووه‌ته‌وه و كلیپیان بۆ نه‌كردووه .
لانه زه‌نگه‌نه له ساڵی 1989 له شاری كه‌ركوك له دایك بووه و لە ساڵی 2012 وە دەستی بەکاری هونەری کردووە، چەندین ڤیدیۆ کلیپی هەیە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.