گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " تارا ره‌سول " به یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " ی ئاوازدانه‌ر كارێكی تازه كه بریتییه له گۆرانییه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاشكرایده‌كات ، ئه‌و كاره تازه‌ی بۆ گۆرانیبێژ " تارا " ئه‌نجامی ده‌دات بریتییه له گۆرانییه‌ك به ناوی " من بۆ تۆم " ، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له كه‌ناڵی یوتیوب بڵاویكردووه‌ته‌وه .
تێكستی گۆرانییه‌كه له لایه‌ن " سامی ئه‌رگوشی " نووسراوه و " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " خۆیشی ئاوازه‌كه‌ی ئاماده‌كردووه و " ئاریۆس" كاری دابه‌شكردنی بۆ ئه‌نجامداوه .
تارا ره‌سول له ساڵی 1975 له دایك بووه و له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌لبووم و گۆرانی و كلیپه ، دوایین كاری هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپێكی هاوبه‌ش بوو له‌گه‌ڵ 25 گۆرانیبێژی كورد به‌ناوی "نه‌سرین به‌هاره " .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.