نوێترین كاری زانایانی زه‌وی ناسان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی ئێسكه په‌یكه‌رێكی ده‌یناسوڕێك كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 150 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا.
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری livescienceدا هاتووه ، له گه‌ڕانێكدا له ناوچه‌كان و شاره‌كان و شوێنه‌واره كۆنه‌كانی ئه‌ڵمانیا ، گرووپێك له زانایانی زه‌وی ناسانی ئه‌م وڵاته به ناوی " Bavaria region " توانیویانه یه‌كێك له گرینگ‌ترین جۆری ئێسكه په‌یكه‌ر بدۆزنه‌وه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باڵنده‌یه‌ك كه له سه‌رده‌می ده‌یناسوڕه‌كاندا ژیاوه .
زانایانی زه‌وی ناس ئاشكرایده‌كه‌ن ، ئه‌م ئێسكه په‌یكه‌ره په‌یوه‌ندی داره به پۆلی باڵنده ده‌یناسوره‌كان كه به "Archaeopteryx " ناسراون كه به‌شێكیان توانای فڕینایان هه‌یه و به‌شێكیشیان توانای فڕینیان نییه ، ئه‌م باڵنده‌یه به‌شێك له ئێسكه په‌یكه‌ره‌كه‌ی له سه‌ده‌ی 19 دا دۆزراوه‌ته‌وه و به‌شه‌كه‌ی تریشی له ئابی ساڵی 2018 دا دۆزراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێگای دڵ خۆشكردنی زه‌وی ناسانی ئه‌ڵمانیا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.