Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 19:21

گه‌نجێک له‌کاتی رزگارکردنی خوشکه‌که‌ی خنکا

لە ئاوی دەربەندی رانیە
کوردستان TV
#7
100%


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئابی 2018، گەنجێک لە ئاوی دەربەندی رانیە به‌هۆی به‌هاناوه‌ چوونی خوشكه‌كه‌ی خنکا.

گەنجێك لە ئاوی دەربەندی رانیە خنكا، وتەبێژی بەرگریی شارستانی راپەڕین دەڵێت، ئەو گەنجە خوشكەكەی كەوتووەتە نێو ئاوەكە و رزگارییكردووە، بەڵام خۆی خنكاوە.

حسێن عەبدوڵا، وتەبێژی بەرگریی شارستانی راپەڕین رایگەیاند  كاتژمێر 2:30 خولەكی ئەمڕۆ (یەكشەممە 26-8-2018)، هاووڵاتییەكی خەڵكی هەولێر كە بەمەبەستی گەشت و سەیران ڕووی لە دەربەندی رانیە كردبوو، خنكا و تەرمەكەیشی رەوانەی پزیشكی داد لە رانیە كراوە.

وتەبێژی بەرگریی شارستانی گوتیشی: ئەو گەنجە ناوی (كارزان سلێمان ئەحمەد)ـە و تەمەنی 28 ساڵە و خەڵكی هەولێرە.

بەوتەی حسێن عەبدوڵا، ئەو رووداوە دوای ئەوە هاتووە كاتێك خوشكی ئەو كەسە لەنێو ئاوەكەدا مەلەوانی كردووە و چووە بەهانایەوە بۆ ئەوەی نەخنكێت، بەڵام دوای ئەوەی خوشكەكەی رزگاركردووە خۆی خنكاوە.

بەپێی ئامارەكانی بەرگریی شارستانی راپەڕین لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا حەوت كەس لە سنووری ئیدارەی راپەڕین خنكاون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.