Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 07:29

 له‌ شاری شیکاگۆی ئه‌مریکا  8 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌یه‌کی سێ نهۆمى که‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ 26ی ئابی 2018، ئاگرێک له‌ شاری شیکاگۆی ئه‌مریکا که‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 8 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا که‌ شه‌شیان منداڵن.

که‌ناڵی "فۆکس نیوز"ی ئه‌مریکی بڵاویکرده‌وه‌ که‌ ئاگره‌که‌ له‌ باڵه‌خانه‌یه‌کی سێ نهۆم که‌وتوه‌ته‌وه‌ له‌ خۆرئاوای شاره‌که‌، زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیش ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ که‌ باڵه‌خانه‌که‌ سیستمی ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی تێدانه‌بووه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشکراکردوه‌ که‌ دوو که‌سی دیکه‌ به‌هۆی ئاگره‌که‌وه‌ زیانیان به‌رکه‌وتووه‌ و گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستییان ئاشکرابکرێت، هه‌روه‌ها کارمه‌ندێکی ئاگرکوژێنه‌وه‌ش برینداربووه‌ و گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.