Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 19:20

له‌ که‌رکووک دوو کوڕ باوکی خۆیان کوشت

به‌نیازبوون ته‌رمه‌كه‌شی بشارنه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


له‌كه‌ركووك، دوو كوڕ باوكیان كوشتووه‌و له‌كاتێكدا به‌نیازبوون ته‌رمه‌كه‌ی بشارنه‌وه‌ ئاشكرا بوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پۆلیسی كەركووك، رایگه‌یاند باوكێك لەلایەن دوو كوڕیەوە كوژراوە و لە كاتی هەوڵدان بۆ ناشتنی تەرمەكە لە رێگەی گوندی چیمەنی دەروازەی شارەكە دەستگیراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: كوژراوەكە ناوی (ئ، ب، ر)ە و تەمەنی 51 ساڵە و لەلایەن كوڕەكانی بە ناوەكانی (م، ئ) و (ع، ئ) كوژراوە و براوەتە رێگەی چیمەن و لەوێ هەوڵیان داوە تەرمەكە بشارنەوە.

سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی له‌ كه‌ركوك ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، بكوژه‌كان توركمانن و له‌ لێكۆلینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و باوكه‌ مامه‌ڵه‌ی خراپبووه‌ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی و ئه‌وانیش كوشتوویانه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.