ئه‌فغانستان كوژرانی سه‌عدی تیرۆریست ئه‌میری رێكخراوى داعش له ئه‌فغانستان و 10 سه‌ركرده‌ى یاوه‌رى له خۆرهه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته راگه‌یاند.
حكومه‌تی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند كه سه‌ركرده‌یەکی داعش به‌ناوی ئه‌بو سه‌عد ئیرحاجی له‌گه‌ڵ چه‌ند پاسه‌وانێكیدا له ناوچه‌ی نه‌نگرهار كراونه‌ته ئامانج و له‌و بۆردومانه‌دا كوژراوه.
عه‌ته‌ڵا خوغیانی، وته‌بێژی حاكمی نه‌نگرهار له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش له‌گه‌ڵ 10 فه‌رمانده‌ی دیاری ئه‌و رێكخراوه‌دا بووه و له‌كاتی هێرشێكی هاوبه‌شی ئاسمانی بۆسه‌ر مۆڵگهكهیان كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌فغانستان و هێزه بیانییه‌كانه‌وه كوژراون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه كه هێرشه‌كه شه‌وی رابردوو له‌ناوچه‌ی جه‌نگه‌ڵ كولی كراوه و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی وردی متمانه‌پێكراوی هه‌واڵگری، هێرشهكهیا ئه‌نجامداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.