له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت: ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه 26 ى ئابی 2018، له‌گه‌ڕه‌كی زانكۆ له‌به‌رامبه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنی هاتووچۆی هه‌ولێر شۆفێری ئۆپلێكی ڕه‌نگ عنابی تایبه‌ت بۆپاشه‌كه‌وتكردنی كات بۆگه‌یشتن به‌شوێنێك ڕێگایه‌كی كورتكراوه‌ی هه‌ڵبژارد، به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی ڕۆیشتن داخلی شه‌قامێك بوو كه‌به‌ره‌و گه‌ره‌كی مامۆستایانی زانكۆ ده‌چێت، له‌و كاته له‌سایده راسته‌كه ئۆتۆمبێلێكی تری ئۆپلی تایبه‌ت ده‌هات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ته‌پو تۆز وخۆڵبارین ئاستی بینینی كه‌م كردبۆوه، بۆیه پێكدادانیكی سه‌خت له‌نێوانیان ڕوویدا له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه 8 كه‌س برینداربوون كه 7یان سه‌رنیشینی ئه‌م ئۆپله بوو كه‌ئاراسته‌ی ڕۆیشتنی ئاسایی خۆی ده‌رۆیشت وه‌له‌هێلكاری شوێنی روداوه‌كه ئه‌و ئۆپله‌ی كه‌به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه ده‌رۆیشت به‌لایه‌نی خه‌تابار دانرا .
ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت چه‌ندین جار ئاگاداری شوفێرانمان كردۆته‌وه كه‌به‌تایبه‌تی له‌م شوێنه به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه نه‌ڕۆن چونكه ئه‌گه‌ری توشبونیان به رووداوی هاتووچۆ هه‌یه .


شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.