به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونى خوولی دووەمی تاقی كردنه‌وه‌كانى ئەزموونە گشتییەکانی ھەرێمی کوردستان له‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه 27 ى ئابی 2018 تا به‌رواری 3 - 9 - 2018 هەموو رۆژێک کاتژمێر 6:45 بەیانی تا 8:45 بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەوەستێت له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان .
دوێنێ یەکشەممە ٢٦-٨ وەزارەتی پەروەردە خشتەی ئەزموونەکانی ھەریەک لە پۆلی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی بە ھەردوو لقی زانستی و وێژەیی بڵاوکردەوە، ھەروەھا تێیدا خشتەی تاقیکردنەوەکانی ئامادەیی ئیسلامی، نەخۆشیاری، مامانی، پیشەیی، بازرگانی، بەیتاڵی، ئامێرە کشتوکاڵییەکان، بەرھەمھێنانی رووناکی، بەرھەمھێنانی ئاژەڵی و گەشتوگوزاری بڵاوکردەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.