ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه 26 ى ئابی 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا له‌هه‌فته‌ى دووه‌مدا ، گیرۆنا میوانداری ریال مه‌دریدی كرد
یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دووچاری شكستێكى گه‌وره هات ، كاتێك ڕیاڵ مه‌درید له‌یاریه‌كه‌دا به‌ئه‌نجامى چوار گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌بوو
گۆله‌كانى ریال مه‌درید هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان رامۆس ، گاریس بێل ، كه‌ریم بنزیما دووگۆل تۆماریان كرد
تاكه گۆلی گیرۆنا یاریزان بۆرخا له‌خوله‌كى 17 ى تایمى یه‌كه‌می یاریه‌كه تۆماری كرد
ریاڵ مه‌درید به‌سه‌ركردایه‌تى راهێنه‌ری نوێى یانه سه‌ركه‌وتوو بوو له‌به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵی یاریه‌كه له‌دووه‌م یاریدا له‌م وه‌رزه‌ى خولدا دووه‌م سه‌ركه‌وتنه تۆماری ده‌كات
شوان عزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.