فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت: ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه 26 ى ئابی 2018 له‌سه‌ر شه‌قامی 100مه‌تری شاری هه‌ولێر له‌نزیك تاپۆی دوو، شۆفێری كیا سۆرینتۆیه‌ك له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌چیشتخانه‌یه‌ك لایدا بۆكڕینی كه‌بابی سه‌فه‌ری، له‌دوای كڕینی كه‌بابه‌كه یه‌كسه‌ر هه‌وڵی دا له‌شوێن پێچی پێش تاپۆ بسوڕیته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی دلنیابێت له‌بونی ئۆتۆمبێل وه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری ئاوێنه‌كانی بكات، له‌و كاته كه‌وته سه‌ر ڕێڕه‌وی سه‌نیه‌كی تایبه‌ت وپێكدادان له‌نێوانیان دروست بوو به‌دوو قۆناغ ، له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه سوپاس بۆخوا زیانی گیانی گه‌وره نه‌بوو ته‌نها شۆفێری سه‌نیه‌كه تۆزێك زامداربوو، زیانی مادی زۆر به‌ر هه‌ردووك ئۆتۆمبێل كه‌وت كه‌هه‌موویش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی شۆفێری كیایه‌كه چونكه ئه‌و لایه‌نی خه‌تابار بوو .
فازڵ حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت: به‌مه‌ش نه‌فه‌ر كه‌بابه‌كه ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند له‌نرخ له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر شوفێره‌كه پابه‌ندی یاساكان بوایه به‌پێی ڕێنماییه‌كان پێچه‌كه‌ی بكردبایه‌وه نه‌فه‌ر كه‌بابه‌كه ته‌نها5000دیناره‌كه‌ی تێده‌چوو ، جالێره نرخی پابه‌ند بوون به‌یاساكان ده‌رده‌كه‌وێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.