ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه 26 ى ئابی 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى خولی نایابی ئینگلیزى له‌وه‌رزی 2018 - 2019 دا ، له‌هه‌فته‌ى سێیه‌مى خوله‌كه نیوكاسڵ یونایتد میوانداری چێڵسى كرد
یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دووچاری شكست هات به‌ئه‌نجامی دوو گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك
چێلسى سێیه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌ر یه‌ك تۆمار كرد له‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه‌دا و خاوه‌ن 9 خاڵه له‌پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندی خولدایه
نیوكاسڵ یونایتد له 3 یاری له‌م وه‌رزه‌ى خولدا نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت ته‌نیا خاوه‌ن یه‌كسان بوونێكه و دوو دۆڕ‌انى هه‌یه ، یانه‌كه له‌پله‌ى 16یه‌مدایه له‌ڕیزبه‌ندی خولدا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.