Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:21

به‌ ڤیدیۆ... له‌مه‌ودوا به‌ ده‌نگی به‌رز له‌به‌رده‌م خه‌ڵکیی به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ بکه‌ن و هیچ که‌سیش گوێی له‌ ده‌نگتان نابێت

ئامێرێك درووستكراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر ده‌می ئه‌و كه‌سه‌ جێگیر ده‌بێت
له‌مه‌ودوا به‌ ده‌نگی به‌رز له‌به‌رده‌م خه‌ڵكیی به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ بكه‌ن و هیچ كه‌سیش گوێی له‌ ده‌نگتان نابێت
کوردستان TV
100%

به‌مدواییه‌ ئامێرێك درووستكراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر ده‌می ئه‌و كه‌سه‌ جێگیر ده‌بێت كه‌ به‌ ته‌له‌فۆن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی دووه‌م ده‌كات و تایبه‌تمه‌ندێتیی ئامێره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ ته‌له‌فۆن ده‌دوێ ده‌توانێ به‌ دڵێكی ئاسووده‌ له‌ قه‌ره‌باڵغترین شوێنه‌كان قسه‌ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچكه‌سێك ده‌نگی ببیسێت.

ئه‌م ئامێره‌ كه‌ ناوی لێنراوه‌ " BLOXVOX " له‌ رێگه‌ی لكاندنییه‌وه‌ به‌ مایكرۆفۆنی مۆبایله‌كه‌ و دانانی ئامێره‌كه‌ له‌سه‌ر ده‌می ئه‌و كه‌سه‌ی نیازی هه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی مۆبایله‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی دووه‌م بدوێت، ئه‌وا كه‌سه‌كه‌ چه‌ندی له‌ قه‌رباڵغیدا به‌ ده‌نگی به‌رزیش قسه‌ بكات، هیچكه‌س گوێی له‌ ده‌نگی نابێت. 

ئێستاش به‌ ڤیدیۆ كرداری ئه‌م ئامێره‌ ببینن....
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.