Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 07:18

فه‌رمانده‌ی نوێی ناتۆ بۆ ئه‌فغانستان گه‌یشته‌ ئه‌م وڵاته‌

عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا دیداری كردووه‌ له‌گه‌ڵ جۆن بێس باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ كابول
فه‌رمانده‌ی نوێی ناتۆ بۆ ئه‌فغانستان گه‌یشته‌ ئه‌م وڵاته‌
کوردستان TV
100%

ژه‌نه‌ڕاڵ هۆستن میله‌ر كه‌ فه‌رمانده‌ی نوێی ناتۆیه‌ له‌ ئه‌فغانستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ـی ئاب گه‌یشته‌ ئه‌فغانستان.

حكومه‌تی ئه‌فغانستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا دیداری كردووه‌ له‌گه‌ڵ جۆن بێس باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ كابول و ژه‌نه‌ڕاڵ جۆن نیكڵسن فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌كانی پشتیوانیی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ و ژه‌نه‌ڕاڵ هۆستن میله‌ر فه‌رمانده‌ی نوێی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان.

ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ژه‌نه‌ڕاڵ هۆستن میله‌ری وه‌ك فه‌رمانده‌ گشتیی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ ئه‌فغانستان ده‌ستنیشان كرد، كه‌ ناوبراو پێشتر چه‌ندین پۆستی فه‌رمانده‌یی له‌ جه‌نگه‌كانی عێڕاق و ئه‌فغانستان له‌ ئه‌ستۆ بووه‌.

بڕیاره‌ له‌ داهاتوودا ژه‌نه‌ڕاڵ میله‌ر به‌ فه‌رمیی پۆستی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانیی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌فغانستان بگرێته‌ ئه‌ستۆ.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.