Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 16:12

تره‌مپ پلانى لێدوانى کۆشکى سپى له‌باره‌ى ستایشکردنى جۆن مه‌ککینی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

دۆناڵد تره‌مپ و جۆن مه‌ككین
تره‌مپ پلانى لێدوانى كۆشكى سپى له‌باره‌ى ستایشكردنى جۆن مه‌ككینی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى واشنتۆن پۆست ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ى ئابى 2018، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا لێدوانێكى كۆشكى سپى ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ى پرسه‌گرتن و له‌ده‌ستدان و ستایشكردنى جۆن مه‌ككینى سیناتۆر وه‌ك پاڵه‌وانى جه‌نگ.

به‌گۆیره‌ى هه‌واڵه‌كه‌ تیایدا هاتووه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سارا سانده‌رز سكرتێرى ڕۆژنامه‌گه‌رى كۆشكى سپى و جۆن كێلى سه‌رۆك ئه‌ركانى كۆشكى سپى پشتگیرى خۆیان بۆ ڕه‌شنووسى لێدوانى پرسه‌گه‌رى و له‌ده‌ستدانى سیناتۆر جۆن مه‌ككین ده‌ربڕى ده‌رباره‌ى ستایشكردنى و خزمه‌تكردنى درێژخایه‌نى له‌ سوپا و ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، ڕه‌شنووسى زۆرى لێدوانه‌كه‌ نوسرابوو دواجار نوسراوێكى كۆتاییان ئاماده‌كرد بۆ سه‌رۆكى ئه‌مریكا تا رازى بێت له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌.

به‌ڵام تره‌مپ به‌ یاریده‌ده‌رانى گوتبوو، كه‌ لێدوانى خۆى بڵاده‌كاته‌وه‌، دواجار هیچ نامه‌یه‌كى كه‌سایه‌تى و ستایش كردن له‌ لێدوانه‌كه‌ى تره‌مپدا نه‌بوو ده‌رباره‌ى جۆن مه‌ككین.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ تویتێكى ده‌رباره‌ى كۆچكردنى سیناتۆر جۆن مه‌ككین بڵاوكرده‌وه‌، له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیبوى" سۆز و ڕێزم بۆ خێزانى سیناتۆر مه‌ككین ده‌رده‌برم و دڵمان و نوێژه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێوه‌ن"، تره‌مپ له‌ لێدوانه‌كه‌یدا هیچ ئاماژه‌ى به‌ كه‌سایه‌تى و لایه‌نه‌كانى ژیانى مه‌ككین نه‌دابوو كه‌ به‌ "پاڵه‌وانى جه‌نگى ڤیتنام" وه‌سف ده‌كرێت.

لێدوانه‌كه‌ى تره‌مپ زۆر جیاوازبوو له‌و لێدوانانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن هاوكارانى جۆن مه‌ككین له‌ كۆنگرێسى ئه‌مریكا و سه‌رۆكانى جیهان كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى جوان و تێبینى سه‌ربازى و پیشه‌یى سیاسى و لێزانى و ستایشى مه‌ككین نووسرابوو، ته‌نانه‌ت میلانیاى خێزانى سه‌رۆكى ئه‌مریكا هانى بۆ تویته‌ر برد و له‌ تویتێكدا سوپاسى سیناتۆر مه‌ككینى كرد بۆ خزمه‌تكردن و خزمه‌تگوزارى بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ى .

جێى ئاماژه‌یه‌ سیناتۆر جۆن مه‌ككین و تره‌مپ هه‌ردووكیان سه‌ر به‌ حیزبى كۆمارین، به‌ڵام بۆچوونیان جیاواز بووه‌ و مه‌ككین له‌ دیارترین به‌رهه‌ڵستكارانى سیاسه‌ته‌كانى تره‌مپ له‌ ناو پاره‌ته‌كه‌ى و ره‌خنه‌ى له‌ ئیداره‌كه‌ى گرتووه‌.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 26-8-2018 جۆن مه‌ككین به‌هۆى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى مێشك، له‌ ته‌مه‌نى 81 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد، له‌ جه‌نگى ڤێتنام فڕۆكه‌وان بووه‌ و دواى ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى له‌ ئاسمانى هانۆواى ده‌كه‌وێَته‌ خواره‌وه‌ به‌ بریندارى له‌لایه‌ن ڤێتنامییه‌كانه‌وه‌ ماوه‌ى پێنج ساڵ به‌ دیل ده‌گیرێت. 

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.