Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 21:13

وه‌زاره‌تى کاره‌با: له‌مه‌ودوا به‌م شێوه‌یه‌ کاره‌بای نیشتیمانى به‌ هاوڵاتیان ده‌درێت

له‌لێدوانیان بۆ كوردستان تیڤی
کوردستان TV
100%


 محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامانى ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانى بۆ كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند: به‌پێى سیسته‌مى تازه‌مان به‌به‌ستانى پێوه‌ری كاره‌با له‌ته‌واوی شارو شوێنه‌كانى كوردستان ده‌توانین كۆنتڕۆڵی هاوبه‌شانمان بكه‌ین ئه‌میش له‌پێناو دادپه‌روه‌ری له‌دابه‌ش كردنى كاره‌با و لابردنى زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر كاره‌با كه‌ له‌ئێستادا له‌چه‌ندین شوێن ئه‌و دیارده‌یه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاوڵاتیان كاره‌بایان ڕاكێشاوه‌ .


وته‌بێژى كاره‌با ڕاشیگه‌یاند: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ڕێگای ئه‌و سیسته‌مه‌وه‌ نرخ و به‌ها بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ كاره‌با ئه‌میش به‌لابردنى سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى هه‌ن له‌كاره‌بادا، وه‌دواتر ده‌توانین ئه‌و كاته‌ وزه‌یه‌كى باشتر بگه‌ڕێنینه‌وه‌تا هاوڵاتیانمان لێی سود مه‌ندن .

بۆ ته‌واوی لێدوانه‌كه‌ى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با كلیك له‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ بكه‌ ...

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.