Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 21:13

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی لیستی (سائیرون و نەسر و حیکمە و وەتەنی)ـی عێراق کرد

یروڕای خۆیان لەبارەی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی عێراق خستەڕوو
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی لیستی (سائیرون و نەسر و حیكمە و وەتەنی)ـی عێراق كرد
کوردستان TV
100%

ڕۆژی دووشەممە 27ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی لیستی (سائیرون و نەسر و حیكمە و وەتەنی)ـی عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا شاندی میوان وێڕای ئاماژەدان بە پێگەی مێژوویی و سیاسیی سەرۆك بارزانی لە خەباتی لە دژی دیكتاتۆری و هەوڵەكانی بۆ بنیاتنانی عێراقی تازە، بیروڕای خۆیان لەبارەی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و چۆنییەتی پێكهێنانی حكوومەتی تازە و هەڵبژاردنی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و میكانیزمەكانی كاركردن و گەرەنتیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان لایەنەكان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕايان لەبارەی ئەو هەڵە سیاسییانە ئاڵوگۆڕ كرد لە قۆناغی دوای 2003 لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حوكمداریدا ئەنجام دراوە و ڕۆشنایی خرایە سەر ئەو میكانیزمانەی كە ڕێگر دەبێت لە دووبارەبوونەوەی هەڵەكان.

هەر لەو كۆبوونەوەیە جەخت لە پابەندبوون و جێبەجێكردنی هەر سێ پڕەنسیپی هاوبەشی و تەوافوق و پارسەنگی لە پڕۆسەی سیاسی و بەشداریی هەموو پێكهاتەكانی عێراق لە حوكمرانیدا كرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.