خواردنی ترێ جگه له تاموچێژه خۆشه‌كه‌ی چه‌ندین سوودی ته‌ندروستی بۆ جه‌سته هه‌یه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له میوه به ناوبانگه‌كان و به‌هۆی تامه خۆشه‌كه‌ی و سووده ته‌ندروستییه‌كانیه‌وه له زۆرێك له خۆراكه‌كان به‌كار ده‌هێندرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو سووده باشه‌كانی ترێ دا نابێ زیاده خۆری بكرێت تێیدا چونكه ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به‌جه‌سته وه‌ك (به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر، توشبوون به قه‌بزی، سك چوونی توند، زیادبوونی كێشی له‌ش).
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كان له سه‌ر سووده‌كانی ترێ ڕوون بووته‌وه كه ترێ ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه:
1- كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وریی خوێن ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌و مادده خۆراكییانه‌ی كه تێیدایه به‌تایبه‌ت ترێ سوور كه مادده‌ی ریسفیراترۆلی تێدایه به‌شداره له دیاریكردنی رێژه‌ی چه‌وریی له‌ش.
2-پارێزگاری له دڵ و بۆریه‌كانی خوێن ده‌كات، ئه‌ویش به‌و پێ‌یه‌ی كه له رێكخستی رێژه‌ی چه‌وریی خوێندا سوودی هه‌یه و برێكی زۆر پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆمی تێدایه كه گرنگن بۆ رێكخستنی كاری دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن.
3-پارێزگاری ده‌كات له توشبوون به‌كه‌م خوێنی، چونكه برێكی زۆر ئاسنی تێدایه كه له دروستكردنی هیمۆگلۆبیندا به‌شداره.
4-بۆ خۆپاراستن له قه‌بزی، به‌و پێ‌یه‌ی كه برێكی زۆر ئه‌لیافی تێدایه كاری هه‌رس كردن و ده‌رچوونی ریخۆڵه چالاك ده‌كات.
5-ترێ چه‌ند سوودێكی تری هه‌یه وه‌ك (باشكردنی توانای بینین و مێشك، رزگاركردنی له‌ش له ژه‌هر و به‌كتریا، پارێزگاریكردن له توشبوون به هه‌ندێ جۆری شێرپه‌نجه، كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ستیاری وه‌رزی).
6- به‌هۆی هه‌بوونی ڤیتامین ئه‌ی وبی تێیدا ڕێگره له ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیری له‌مرۆڤدا.وه‌له‌بواری پزیشكی و ده‌رمانسازیشدا بۆدروست كردنی كرێم و به‌رهه مه كانی تری جوانكاری به‌كارده‌هێنرێت.
7- خواردنی ترێ به تۆوه‌كه‌یه‌وه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكی خانه شێرپه‌نجه‌یكان به تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی سنگ و پرۆستات و گه‌ده و پرۆستات.
8- چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشیی لاوازی و داخورانی ئێسكه‌كان.
له100گم ترێ دا بڕی (72كالۆری،81گم ئاو،17ملگم كاربۆهیدرات،0،7ملگم پڕۆتین،250ملگم پۆتاسیۆم،20ملگم فۆسفۆڕی تێدایه.
ن/ ئه‌ژین عه‌بدوڵڵا
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.