فەرماندەى دەریاوانى سوپاى پاسدارانى ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکەى بەتەواوى کۆنتڕۆڵى کەنداوى عەرەبى و گەروى هورمزى کردوە.
بەگوێرەی لێدوانێكی عەلی رەزا تەنگسیری، فەرماندەی دەریاوانی سوپای پاسداران، كە ئاژانسی هەواڵی سپۆتینگ بڵاوی كردووەتەوە ئێران كۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر گەروی هورمزدا هەیە و دەتوانێت رێگری بكات لە هەر جوڵەیەكی كەشتی.
ئاژانسى"تەسنیم"ى ئێرانى بڵاویکردەوە، عەلى ڕەزا تەنکسیرى فەرماندەى دەریاوانى سوپاى پاسدارانى ئێران ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەى بە تەواوى کۆنتڕۆڵى کەنداوى عەرەبى و گەروى هورمزى کردووە.
پێشتر بەرپرسانى ئێران هەڕەشەى داخستنى گەروى هورمزیان کرد بوو، کە ڕێگەیەکى سەرەکى بازرگانى نەوتە، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هەر کردەوەیەکى سەربازى ئەمریکا دژ بە وڵاتەکەیان.
ئەمریكا لە بەشی دووەمی سزاكانی ئەمساڵیدا بڕیارە لە مانگی 11دا لەبارەی بازرگانی نەوتی ئێرانەوە سزا كانی رابگەیەنێت و ئەو كۆمپانیاییانەی مامەڵەی نەوت لەگەڵ ئێران بكەن سزا دەدرێن ئەمەش وایكردووە كە لەكاردانەوەیدا تاران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.