وەزارەتی بەرگری ئێران، داخستنی زیاتر لە 130ی كۆمپانیای سەر بە وەزارەتەكەی راگەیاند.
ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران، رایگەیاند: زیاتر لە 130ی كۆمپانیای سەر بە وەزاتەكەیان كە لە بوارەكانی گواستنەوە، وزە و بنیاتنان كاریاندەكرد داخراون.
بەبڕوای حاتەمی بە داخستنی ئەو كۆمپانیایانە، چالاكی هێزە چەكدارەكان لە ئابووری ئێران كەم دەكرێتەوە.
ئەمە یەكەمجار نییە كۆمپانیاكانی سەر بە وەزارەتەكەیان دادەخرێن، چونكە حكومەتەكانی پێشوو بە هەمانشێوە ژمارەیەك كۆمپانیای سەر بە وەزارەتەكەیان داخستبوو.
ئەمیر حاتەمی، ئامادەیی نیشاندا كە لەسەدا 72ی پڕۆژەكانی وەزارەتی بەرگری بدات بە كەرتی تایبەت.
مانگی كانوونی دووەمی رابردوو، عەلی خامنەیی، رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران، فەرمانی بۆ كشانەوەی كۆمپانیاكانی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە چالاكییەكانی ئابووری وڵات دەركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.