ن/ شێرزاد عه‌بدولڕه‌حمان
• ساڵانێك بوو، میدیای كوردستانی خه‌ونی به كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بیه‌وه ده‌بینی، كه بتوانێ ڕه‌نگ و ڕوخسار و خه‌می كورد به ده‌ره‌وه بگه‌یه‌نێت و پێیان بڵێت، ئێمه ئه‌وه‌تا قوربانی سیاسه‌تی زاڵمانه بووین و له‌وه‌ته‌ی كورد ھه‌یه ده‌یه‌وێ بڵێت، ئێمه ھیوامان ئاشته‌وایی و له گۆڕنانی ڕق و كینه‌یه و ده‌كرێت له‌ژێر ڕه‌شماڵێك پێكه‌وه بژین و ئیدی واز له سیاسه‌تی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتری بێنین و به كرده‌وه بیسه‌لمێنین مه‌حاڵه وڵاتێك به‌بێ پڕه‌نسیبی شه‌راكه‌ت به‌رده‌وام بێت..!.
• سه‌ركردایه‌تی پارتی، له‌و ڕوانگه‌وه، ده‌ستی كرد به دامه‌زراندنی (زاگرۆس تیڤی) به زمانی عه‌ره‌بی...زۆر به‌بێده‌نگی و به ھه‌ناسه‌یه‌كی نیشتمانی ده‌ستی كرد به به‌رنامه‌كانی...ده‌ڵێم (به‌بێده‌نگی)، چونكه شتێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نه‌گوترا..كۆمه‌ڵێك كچ و كوڕی میدیاكاری به توانا و سه‌لیقه، كه‌ناڵێكی سه‌ر به (ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان) یان دامه‌زراند كه به‌بێ زیاده‌ڕۆیی ده‌ڵێم...ھیچی له كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی عێراق و ناوچه‌كه كه‌متر نیه و. به ئیمكانیه‌تێكی ساده، توانی بوونی خۆی له ماوه‌یه‌كی كورت بسه‌لمێنێت. زۆر كه‌س ده‌یانگوت، كورد له باریدا نابێ، كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه ببات...كه‌چی ئه‌و كه‌ناڵه، ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه ...به‌ڵكو بووه به پێشه‌نگ و كادیری میدیایی زۆر باشی ھێنایه كایه‌وه...ده‌كرێت، بۆ بره‌ودانیش، قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و ھه‌موومان به‌شداربین له پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كانی..گرنگ. (زاگرۆس Tv عه‌ره‌بی) ھه‌یه و بوێرانه كار ده‌كات.
• بۆیه، حه‌قه ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی بكرێت، ھه‌ر له برا و ھاوكاری به‌ڕێزمان (كاروان ئاكره‌یی) تا كارمه‌ندانی پرسگه...كه به ڕوحێكی خۆبه‌خشانه و ڕاستگۆیانه كار ده‌كه‌ن....
• حه‌قه ده‌ستخۆشی له‌و كه‌ناڵه بكرێت، كه وێڕای ھه‌موو پێداویستیه‌كان ناوه‌ستێت و.. چاو ناچێته خه‌و بۆ گه‌یاندنی وێنه و وشه‌ی جوان...!.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.