ساڵانه حاجیان له كاتی به‌جێهێنانی یه‌كێك له رووكنه‌كانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ردێكی زۆر به‌كارده‌هێنن و ئه‌مه‌ش پرسیاری لای هاوڵاتیان دروستكردووه ئه‌و به‌ردانه چیان به‌سه‌ردێت.
ڕه‌جمكردنی جه‌مه‌رات به‌یه‌كێك له‌ڕوكنه‌كانی حه‌ج داده‌نرێت و ساڵانه حاجیه‌كان له‌وه‌رزی حه‌جدا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕوكنه نزیكه‌ی هه‌زار ته‌ن ورده به‌رد به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره ئه‌و ورده به‌ردانه چیان به‌سه‌ردێت و چۆن جارێكی تر كۆده‌كرێنه‌وه.
شاره‌وانی مه‌ككه له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی سێ ئامێری گه‌وره‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئالی كارده‌كه‌ن به‌قوڵایی 15 مه‌تر له‌ژێر پردی ڕه‌جمكردنی جه‌مه‌رات، هه‌ڵده‌ستێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ورده به‌ردانه‌و كۆكردنه‌وه‌یان له‌سێ حه‌وزی گه‌وره‌دا.
دواتر ورده به‌رده‌كان له‌و مادانه جیاده‌كرێنه‌وه كه‌زۆرجار حاجیه‌كان له‌گه‌ڵ هاویشتنی به‌رده‌كان به‌كاریده‌هێنن، دوای ئه‌وه له‌ڕێگه‌ی چه‌ند ئامێرێكی به‌رزكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ته‌وه ورده به‌رده‌كان هه‌ڵده‌گیرێن و له‌شوێنێكی تایبه‌ت فڕێ ده‌درێن.
ساڵانه زیاتر له‌دوو ملیۆن مسوڵمان به‌شداری جێبه‌جێكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌كه‌ن و هه‌ر حاجیه‌كیش پێویسته سێ جار‌و له‌ڕێگه‌ی حه‌وت ورده به‌رده‌وه، به‌ردبارانی جه‌مه‌ره‌ی بچووك و مامناوه‌ندو جه‌مه‌ره‌ی گه‌وره بكات
سه‌رچاوه/ رۆژانه هه‌واڵ
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.