Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 15:51

وه‌زیرێکی فه‌ره‌نسا: چیتر نامه‌وێت درۆ بکه‌م

وێنای ئه‌وه‌ بڵاوبكه‌مه‌وه‌ كه‌ كه‌ زاڵبووین به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی بوونیان هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

نیكۆلا ئولۆو، وه‌زیری ژینگه‌ له‌ حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا، ئاشكرایكرد له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار، ئیمانوێل ماكرۆن له‌سه‌ر هه‌مان هێڵی كاركردن سه‌باره‌ت به‌ ژینگه‌زانی و كاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ژینگه‌ یه‌كیان نه‌گرتووه‌ته‌وه‌، ده‌ستی له‌ كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

ئولۆو له‌ لێدوانێكدا بۆ رادیۆی RTL، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سه‌رسامه‌ به‌ ئیمانوێل ماكرۆن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناوبراودا له‌سه‌ر هه‌مان هێڵی كاركردن سه‌باره‌ت به‌ ژینگه‌زانی و كاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ژینگه‌ یه‌كیان نه‌گرتووه‌ته‌وه‌، ده‌ستی له‌ كاره‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: نامه‌وێت له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كه‌مدا له‌نێو حكوومه‌تدا (له‌ بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ژینگه‌ و ژینگه‌زانی) وێنای ئه‌وه‌ بڵاوبكه‌مه‌وه‌ كه‌ كه‌ زاڵبووین به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی بوونیان هه‌یه‌. چیتر نامه‌وێت درۆ بكه‌م" و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی داوه‌ و به‌ر له‌وه‌ش سه‌ركۆمار، ماكرۆن و سه‌رۆكوه‌زیران، ئێدوارد فیلیپی لێ ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه‌

هاوكات له‌ میانی به‌شدارییكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆی مۆنت كارلۆ RMC، گوته‌بێژی حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا، بێنجامین گریڤۆ باسی له‌وه‌كرد كه‌ هه‌واڵی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی نیكۆلا ئولۆو-ی زانیوه‌ و بڕیاره‌كه‌ی ناوبراو دڵته‌نگی كردووه‌

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.