ئێواره‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه 27 ى ئابی 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى خولی نایابی ئینگلیزى ، له‌هه‌فته‌ى سێیه‌مى خوله‌كه‌دا یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد لهیاریگاو له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى میوانداری تۆتنهامى كرد
مانچسته‌ر له‌یاریه‌كه‌دا دووچاری شكستێكى قورس هات كاتێك به‌سێ گۆلی بێ وه‌ڵام یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی تۆتنهام به‌كۆتا هات
له‌دوای یاریه‌كه خۆزێ مۆرینیۆى راهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ، ئەم ھەفتەیە زۆر بە باشی کارمان کرد و ئامادەکاری تەواومان کرد بەڵام نازانم بۆچی لە یاریگا یاریزانەکان بەو شێوەیە دەرنەکەوتن
مۆرینیۆ ڕاشیگه‌یاند یاریزانەکانیش خراپ نەبوون تەنھا لە گێمی یەکەم دەبوو یاریەکە ٢ یان ٣ بە سفر لە بەرژەوەندی ئێمە کۆتایی بھاتایە
هه‌روه‌ها وتیشى کاتێک لە گێمی دووەم ٢ بە سفریش دواکەوتین ئێمە ھەوڵی گۆڵێکمان دەدا تا ھیوای یەکسان کردنەوەمان بۆ بگەرێتەوە بەڵام بە داخەوە گۆڵی سێیەم ھەموو شتێکی لە ناوبرد
له‌به‌شێكی دیكه‌ى لێدوانه‌كانى مۆرینیۆ له‌یاریه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند ، ئێمه ٣ بە سفر دۆڕاین ، ئەوە مانای ٣ نازناوی پریمەرلیگه کە من بەدەستمان ھێناوە ، راھێنەرەکانی تر ھەمویان ٢ نازناویان ھەیە و ھیچیان نەیانتوانیووە ٣ نازناو بەرنەوە
ناوبراو لهكۆتادا بە تورەیییەوە ھۆڵی کۆنگرەکەی جێھێشت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.