بوونی مادده‌ی ژه‌هراوی له لاشه‌ی مرۆڤ ده‌بێته مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین نه‌خۆشی، بۆ ده‌ربازبوون له‌م نه‌خۆشییانه خواردنه‌وه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش چالاكی خۆی بۆ ده‌ردانی مادده ژه‌هراوییه‌كان له‌لاشه‌ی مرۆڤ به‌دیار ده‌خات.
به پێی ماڵپه‌ری بۆڵد سكای تایبه‌ت به بواری نه‌خۆشی گوشراوێك كه له گێزه‌رو سپێناخ و لیمۆی ترش پێك دێت باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ده‌ردانی مادده ژههرواییهكان له لاشه‌ی مرۆڤ.
له‌سه‌ره‌تادا پێویسته ئه‌وه بزانین كه ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه‌ی هۆی كۆبوونه‌وه‌ی مادده ژه‌هراوییه‌كان. بریتین له‌مانه:
1-خواردنه‌وه‌ی كحول
2- جگه‌ره كێشان
3 -پیسبوونی ژینگه
4- مادده قڕكه‌ره‌كان
5- مادده‌كانی وه‌كو ره‌ساس و جیوه‌و زرنیخ
چۆنییه‌تی ئاماده‌كردنی گوشراوهكه (عصیر)
دوو گێزه‌ر له‌گه‌ڵ 50 گرام له سپێناخ و یه‌ك لیمۆ، له‌گه‌ڵ یه‌ك مڵاكی هه‌نگوین و یه‌ك كوپ ئاو تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كرێن و ده‌خرێنه نێو ئامێری گوشرا و (عه‌ساره) دواتر یه‌ك گڵاس له‌و گیراوه‌یه به‌یانیان به نیو كاتژمێر به‌ر له خواردن ده‌خورێته‌وه، بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ئه‌م گوشراوه بخۆره‌وه ئینجا جیاوازییه‌كه‌ی ده‌بینی.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.