Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:37

یوسفی کاریکی ناوازه‌ بۆ مندالان ئه‌نجامده‌دات

باس له‌ خۆشه‌ویستی نیوان 2 كچ ده‌كات .
کوردستان TV
100%

دوای ئەزموونێک لە کاری شانۆیی، بەتایبەت بۆ پرسە نیشتمانیەکان و خەم و ئازاری دایکانی شەھید و لاواندنەوەی منداڵە چاوگەشەکانیان ، لە دوا بەرھەمی خۆیدا ھونەرمەند و دەرھێنەری بە توانا ( وسف یوسفی ) کار بۆ بەرھەمێکی نوێ دەکات کە تایبەتە بە منداڵان .

یوسف ئاشكرایده‌كات، دواین کاری شانۆیی شانۆگەرییەکی منداڵانه‌، بەڵام کاری ئەم جارەی زۆرجیاوازترە لەکارەکانی پێشووتری، ئەگەر لەکارەکانی پێشتر ئەکتەری منداڵ یان گەوەرەکان ڕۆڵیان دەبینی چ بە لەبەرکردنی جلی وبەرگی ئاژەڵان یان بەشێوەی ئاسایی ، به‌لام له‌م كاره‌ تازه‌یدا شانۆ به‌ شیوازیكی دیكه‌ پیشكه‌ش ده‌كات .

وتیشی ئه‌مجاره‌ كاره‌ تازه‌كه‌ی لەسەر زاری بوکۆلەی باربی بەشێوەی کاری هونەری ستۆپ موشن (stop moitn) ده‌بیت كه‌ یەکەم جارە لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان کارێکی لەم جۆرە بکرێت.

ئەم کارە لە ماوەی (20) ڕۆژدا بە ئەنجام گەیاندراوە هەر ڕۆژێک نزیکەی (٦) کاتژمێر کاری بۆ کراوە زیاتر لە (7000) هەزار وێنەی بۆگیراوە زیاتر لە (8000) جولەی پێکراوە هەموو کارەکانی بە مۆبایل بۆ ئەنجامدراوە وەکو وێنەگرتن و کاری دەنگ و مۆنتاژوسه‌رجه‌م كاره‌كانی دیكه‌ .

بیرۆكه‌ی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ له‌ شانۆگه‌رییه‌كی عه‌ره‌بی وه‌رگیراوه‌ كه‌ باس له‌ خۆشه‌ویستی نیوان 2 كچ ده‌كات .

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.