وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی مامۆستایانی دیاریكرد و بڕیاریشی دا پشووی رۆژی شه‌ممان نه‌مێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی ئابی 2018 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی سه‌باره‌ت به رۆژی ده‌ستبه‌كاربوون و پشووی رۆژانی شه‌ممه بڵاوكرده‌وه.
له ئاگادارییه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، هاتووه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی 2018 ـ 2019، رایده‌گه‌یه‌نێت كه رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی مامۆستایان بۆ ئه‌مساڵی خوێندن، ڕۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 2018/9/6ی زایینی ده‌بێت.
هاوكا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری دا رۆژانی شه‌ممه كه به پشوو هه‌ژمار كرابوو، له‌م ساڵی نوێی خوێندندا پشوو نییه و له رۆژی شه‌ممه تا پێنجشه‌ممه ده‌وام فه‌رمی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.