دوای دابرانێكی زۆر له كاری هونه‌ری ، هونه‌رمه‌ند و دكتۆر " عه‌بدولڵا جه‌مال سه‌گرمه " به‌م نزیكانه نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی له ژێر ناوی " ژیانی نوێ " بڵاوده‌كاته‌وه .
ژیانی نوی دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری دكتۆر " عه‌بدولڵا جه‌مال سه‌گرمه" یه كه له ئێستادا ئه‌م هونه‌رمه‌نده كار بۆ به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌كات و ئاماده‌كارییه‌كی زۆر كه‌می ماوه ئه‌م به‌رهه‌مه كاره‌كانی به كۆتا بێت .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرایده‌كات كه به‌م نزیكانه به‌رهه‌میكی نوێی به ناوی (ژیانی نوێ) بڵاوده‌كاته‌وه كه بۆ ئامێره كانی (ڤیۆلا دائامۆر) و (ڤیۆل) ی نووسیووه، كاره كه له سێ جوڵه " ئاشتی، ئازادی، ئاینده " پێكدێت، كاته‌كه‌ی زیاتر له١٢ خوولەک ده‌خایه‌نیت. وتیشی له گه‌ل كلیپه كه دا سكۆری نۆته كانی داناوه بۆئه‌وه‌ی خوێندكاره كانی و موزیككارانی دیكه بتوانن نۆته كانیش ببینن .
سه‌گرمه له ساڵی 1968 له دایك بووه ، له ساڵی 2012 له زانكۆی كوین له لە بێلفاست لە وڵاتی بەریتانیا بڕوانامەی دکتۆرای لە ئاواز دانان وەرگرتووە ، له ساڵه‌كانی 1994 و 1998 لە زانکۆی بەغداد بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری لە موزیکۆلۆجی " زانستی موزیک" وه‌رگرتووه .
لە ساڵی 1990 دەستی بە نووسین کردووە وەک ئاواز دانەرێک و کاری بۆ ئۆرکسترای سیمفۆنی، موزیکی چەمبەر و گەلێک میدیای جیاواز نووسیوە ، ه ساڵی 1999 بە (سیمفۆنیک پەومی ژمارەی1) خەڵاتی یەکەمینی لە پێشبڕکێیەک بۆ موزیکی ئۆرکسترالی لە بەغداد بەدەستهێناوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.