Erbil 38°C یەکشەممە 08 ئازار 02:47

به‌غدا 400 پۆلیسی دهۆک ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ سه‌ر میلاکاتی پاسه‌وانی سنوور

ژماره‌یه‌ك پۆلیسی گومركی پارێزگای دهۆك گردبوونه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 29/8/2018 ژماره‌یه‌ك پۆلیسی گومركی پارێزگای دهۆك گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌ دژی بریاری به‌غدا ئه‌نجامدا،  بڕیاره‌كه‌ی به‌غدا هاتووه‌ 400 پۆلیسی گومرك ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ سه‌ر میلاكاتی پاسه‌وانی سنوور.

پەیامنێری كوردستان تیڤی لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند؛ بە بڕیاڕیکی حکومەتی عێراق  نزیکەی (400) پۆلیسی گومرگەکانی دهۆک دەگۆازرێنەوە بۆ پاسەوانی سنوور و ئەوەش ناڕەزایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆكی لێکەوتوەتەوە.

ئەو پۆلیسانەی کە راژەکەیان گوزراوەتەوە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجام داوە و لە یاداشتێکدا داوا دەکەن فەرماندەیی پاسەوانی سنوری عێراق لە بڕیارەکەی پاشگەز ببێتەوە، چونکە ئەوان وەک پۆلیس دامەزراون، نەوەک پاسەوانی سنوور و بەو بڕیارەش رازیی نابن.

هه‌ر له‌ یاداشته‌كادا هاتووه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ دامه‌زراوین له‌سه‌ر میلاكی پۆلیسی پارێزگای دهۆك نه‌ك پۆلیسی پاسه‌وانی سنوور و داواكارین له‌لایه‌نی په‌یوندار ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.