د.ئاكۆ حهمهكهریم بهڕێوهبهری كهناڵى كهی ئێن ئێن لهههژماری خۆی ڕهخنهى ئاراستهى ڕێكخهری گشتى بزووتنهوهى گۆڕان و خانهڕاپهراندن دهكات لهسهر دورخرانهوهى لهپۆستى بهڕێوهبهری كهناڵهكه ، ناوبراو نووسیویهتى ،دیمەنی دانیشتنی وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی لەو کات و شوێنەدا وەک زۆرێک لەهەڵسوڕاوانی گۆڕان توشی شۆک و سەرسوڕمانی کردم و دەلالەت بوو بۆ ورد نەخوێندنەوەی بارودۆخی سیاسی و حساب نەکردن بۆ لایەنی دەرونی هەڵسوڕاو و دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان.
ئەو شەوەی کە هێرشکرایە سەر گردەکە، سەدان هەڵسوڕاو و هەواداری گۆڕان و دەیان ڕۆژنامەنوس لە کەی ئێن ئێن و سایتی سبەی و رادیۆی گۆڕان ژیان خۆیان خستبۆیە مەترسیەوە بۆ پاراستنی شکۆی گۆڕان و بەرگری کردن لە دەنگەکانیان و ئێستاش مافی خۆمانە کە بپرسین: رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن چیتان کرد بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانباران و گەڕانەوەی دەنگەکانمان؟.
ناوبراو ڕاشیدهگهێنێت ، وەک هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی گۆڕان بە مافی خۆمی ئەزانم رەخنە لە رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن بگرم و پێتان بڵیم هەنگاوەکەتان دروست و دراسەکراو نەبو. دیارە کەس دژی دانیشتن و گفتوگۆ نییە، بەڵام گرنگە بزانیت لەگەڵ کێ دادەنیشیت و لەچ کاتێک و لەکوێ و بۆچی؟
بەکورتی رەخنەی ئیمە لەدانیشتنەکە ئەوەیە:
یەکێتی ئەڵێت کێشەکە شخسییە نەک سیاسی، بۆیە ئەبوایە پێشمەرجی دانیشتنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ یەکێتی خۆڕادەستکردن و ئامادەبونی شێخ جەعفەر و تەقەکەرەکانی شەوی 12 ئایار بوونایە لەبەردەم دادگا، کە تاێستا ئامادە نین و نازانرێت ئایندەی شکاتەکەی ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان بە کوێ دەگات.
ههروهها دهشڵێت ، لەڕاستیدا کێشەکە سیاسییە و ئەوەی شێخ جەعفەر ئەنجامیدا بە ئاگاداری بەشیک لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی بوە و ئامانج لێی دەمکوتکردنی گۆڕان و سەپاندنی تەزویرەکە بوو، کە یەکێتی ئەو شەوە بەتەزویر و تەقەکان بە بەردێک سێ چۆلەکەی کوشت، یەکەم: تەرکیزی لەسەر تەزویرەکە لابرد و ئەنجامەکانی سەپاندو خۆکردە براوە، دووەم: خەڵکی بێ ئومێدکرد لە دەنگدان و پرۆسەی سیاسی وای کرد جارێکی تر خەڵک نەچێت بۆ هەڵبژاردن. سێهەم: کێشەی ناوخۆی لەگۆڕاندا دروست کرد.
لهبهشێكى دیكهى نووسینهكهى د.ئاكۆ حهمه كهریم ناوبراو دهڵێت ، یەکێتی بەم دانێشتنەی لەگەڵ گۆڕان پەیامێکی شاراوەی گەیاند کە بکوژ و بەبڕ خۆیەتی و هەرچی بوێت ئەی کات، هەرکات بیەوێت تەقە ئەکات و هەرکاتێکێش ئارەزووی لە دانیشتن بو خۆی ئەکات بە ژوردا، بەبێ هیچ سزایەک. ئەمەش جارێکی تر دەنگدەری گۆڕان بێ ئۆمێد ئەکات، بەتایبەتیش کە نزیکەی مانگێکی ماوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی روداوەکانی 12ی ئایار رێژەی بایکۆت کردنی دەنگدەرانی گۆڕان بۆ هەڵبژاردن زۆر بێت.
لهكۆتادا ناوبراو ڕاشیدهگهێنێت ، لەڕووی پڕۆتۆکۆلییەوە وەفدەکەی یەکێتی لاواز بوو لە ئاستی پێویستدا نەبوو، نە ئەبوایە رێکخەری گشتی ئامادەی دانیشتنەکە بێت. لەلایەکی تریشەوە وەفدەکەی گۆڕان نا هاوسەنگ بوو، کە نوێنەرایەتی گەنج و ژنی تێدا نەبو.
- یەکەم رۆژی جەژن قوباد تاڵەبانی ویستبوی سەردانی مەزارگای رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بکات رێگای پێنەدرابوو، بەڵام پاش چەند رۆژێک پاڤێڵی برای و وەفدەکەی یەکێتی لەسەر مەزارگاکە بوون!. کاک نەوشیروان موڵکی خەڵکە و تەنها هی گۆڕان نییە و نابێت مەزارگاکەی لە ململانێ سیاسیدا بەکاربهێنرێت.
نهسرین مزووری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.