كه‌ناڵی nbc ئه‌مریكی له راپۆرتێكیدا ده‌ڵێت: بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر ئاڵوزه‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رێگری له ئێران بكات، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بیه‌وێ گه‌رووی هورمزو باب ئه‌لمه‌ندب دابخات، چونكه 20% تا 30% جووله‌ی بازرگانی هه‌موو جیهان به‌و شوێنه تێپه‌ڕ ده‌بێ.
له‌مباره‌یه‌وه شاره‌زاییه‌كی سه‌ربازی نزیك له فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی كه بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتایی نایه‌ت تا جه‌نگێكی فراوان له نێوان ئیسرائیل و ئێران روو نه‌دات.
ده‌شڵێت: ئه‌مریكا پێیوایه ئیسرائیل به‌سه‌ر ئێران و حیزبوڵڵا دا زاڵ ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سوریا و عێراق ده‌ڵێت: ئه‌و وڵاتانه توانای رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئیسرائیل-یان نییه، چونكه ئیسرائیل خاوه‌نی 600 فڕۆكه‌ی جۆری f16و f15یه و ئه‌مریكاش 15 فڕۆكه‌ی جۆری f35ی راده‌ستی ئیسرائیل كردووه ،كه له‌توانایاندایه خۆیان له راداره‌كان وون بكه‌ن، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كان هه‌ڵگری بۆمبی قورس و رۆكێتی دوور هاوێژی له‌یزه‌رین.
ئه‌و شاره‌زایه ئه‌مریكییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه ئیسرائیل خاوه‌نی ژێرده‌ریایی جۆری دولفینی ئه‌ڵمانییه،كه ده‌توانێ به خێرایی بگاته كه‌نداوو پاپۆره جه‌نگییه‌كانی ئێران نغرۆ بكات.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه جه‌نگه‌كه له‌نێوان ئێران و ئیسرائیل و حیزبوڵڵا رووده‌دات و مه‌حاڵ نییه، به‌ڵام له جه‌نگه‌كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مریكا سنوور ده‌بێت، چونكه ئه‌مریكا كاره‌كه بۆ ئیسرائیل به‌جێ ده‌هێڵێ.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.