دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له بێده‌نگی و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نوێ ، گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " ئاریاس جاڤان " نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "دیداری ئاخیر" بڵاو کردەوە .
ئه‌م گۆرانیبێژه له ئینستاگرامی تایبه‌تی خۆی ئاشكرایده‌كات ، له دوای گۆرانی چاره‌نوس ئه‌م گۆرانییه دوا گۆرانییه‌تی ده‌یلێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆشیده‌وێت ، وتیشی گۆرانی" دیداری ئاخیر" کۆتایی بە ڕۆمانی چارەنووس دەھێنێت.
ئه‌م گۆرانییه له تێکستی " قادر بایەزید پور" ە ، هونه‌رمه‌ند ئاریاس خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه داناوه و له ئەڕەنجمێنتی " سوهراب ڕۆزگەردی" یە ، دوای ٦ ساڵ ئەوە دووەم گۆرانی و دوا گۆرانی ئه‌م گۆرانیبێژه‌یه بۆ ئەو کەسەی كه خۆشیده‌وێت .
ئاریاس له شاری مهاباد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه و چه‌ند ساڵێك ده‌بێت ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه ، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا گه‌وه‌رترین زنجیرهكۆنسێرتى لە بەشێک لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەنجام دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.