Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 07:56

نیشانه‌کانى پێشوه‌خته‌ى چه‌ند جورى شێرپه‌نجه‌

شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك و جگه‌رو سییه‌كان و ریخۆله‌
کوردستان TV
100%


لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى نوێى پزیشكى نیشانه‌كانى پێشوه‌خته‌ى چه‌ند جورى شێرپه‌نجه‌ له‌ ماوه‌ى 2 بۆ 5 سال ئاشكرا ده‌كات، كه‌ سالانه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ملیۆنان مرۆڤ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

به‌پێى توێژینه‌وه‌كه‌، دیاركردنى نیشانه‌كانى پێشوه‌خته‌ى ته‌شه‌نه‌كردنى شێرپه‌نجه‌، هۆكارێكه‌ بۆ گرتنه‌ به‌رى رێوشوێنى پێویست بۆ چاره‌سه‌رى یه‌كجارى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تووشى ده‌بن، كه‌ له‌و جورانه‌ش بریتین له‌:-

شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك: ئه‌و نیشانانه‌ى كه‌ 5 سال پێش ته‌شه‌نه‌كردنى به‌ دیار ده‌كه‌ون بریتین له‌ شێوانى له‌ناكاوى سینگ و دروستبووكى كێشه‌ له‌ رووكارى هه‌ردوو مه‌مك و گوڕینى شێوه‌و ره‌نگى گوى مه‌مك و سوور هه‌لگه‌رانى پێست، بۆیه‌ له‌و كاته‌دا نه‌خۆش پێویسته‌ به‌ زووترین كات سه‌ردانى پزیشكى پسپۆر بكات.

شێرپه‌نجه‌ى جگه‌رو سییه‌كان: نیشانه‌كانى ئه‌و شێرپه‌نجانه‌ش له‌ پێشوه‌خته‌دا دیارده‌كه‌ون كه‌ بریتین له‌ به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماى جه‌سته‌ له‌كاتى سه‌رماداو كه‌م بوونه‌وه‌ى تواناى هێزى كاركردن و كه‌مى به‌رگرى له‌ش له‌ هه‌مبه‌ر به‌كتریاو ڤایرۆسه‌كان و هه‌ست كردن به‌ ماندوویه‌تى زۆرو لاوازى جه‌سته‌و له‌ده‌ستدانى كێشى له‌ش.  

شێرپه‌نجه‌ى ریخۆله‌: هه‌ست كردن به‌ قه‌بزى ماوه‌ درێژ، گرنگترین نیشانه‌ى پێشوه‌خته‌ى ده‌ركه‌وتنى شێرپه‌نجه‌ى ریخۆله‌یه‌، بۆیه‌ زانایان ده‌لێن" له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ په‌له‌و زبكه‌ له‌سه‌ر پێستى نه‌خۆش به‌دیار ناكه‌وێت، هه‌رچه‌نده‌ خواردنى چه‌ورو سووركراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام بخوات، هه‌روه‌ها پسپۆرانى ته‌ندروستیش ده‌لێن" نه‌خۆش بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر هه‌ست به‌ برسیه‌تى ناكات، به‌لكو زیاتر هه‌ست به‌ تێرى و گه‌رمى زۆرى جه‌سته‌یی ده‌كات، به‌ تایبه‌ت له‌ كۆتایی ده‌مى رۆژدا، هه‌رچه‌نده‌ پله‌ى گه‌رمى له‌شى به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی ده‌بێت. 
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.