زانایان بواری پزیشكی نزیكبوونه‌ته‌وه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تووشی ئیفلیجی ده‌بن یاخود له زگماك ئیفلیجن .
به‌پێی دوایین توێژینه‌وه‌ی زانكۆی مینیسۆتای ئه‌مه‌ریكی، زانایان ئه‌و زانكۆیه لێكلۆڵینه‌وه له سه‌ر جۆره مارمیلكه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه پێی ده‌گوترێت (ئۆ ئه‌كسۆلۆتل) كه له مه‌كسیك ده‌ژی ، ئه‌و مارمیلكه‌یه له توانای دا ھه‌یه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی جه‌سته‌ی له ده‌ستی داوه جارێكی دیكه دروستی بكاته‌وه و ھه‌روه‌ھا توانای ھه‌یه خانه‌كانی دڕكه په‌تك (الحبل الشوكی) چاره‌سه‌ر بكات ئه‌گه‌ر ھاتوو تووشی پێكان ھات .
زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كاتێك مارمیلكه‌ی (ئۆ ئه‌كسۆلۆتل) تووشی زیانێك ده‌بێت له ناوچه‌ی دڕكه په‌تك ، ئه‌وا خانه‌كانی له‌شی ئه‌نزیمێك ده‌رده‌كه‌ن كه پێی ده‌گوترێت (جلیال سیلز) ئه‌م رژێنه‌ش به‌خێرایی زیاد ده‌كات و له‌ناوچه‌ی پێكانه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه و ده‌ماره پێكراوه‌كان به‌یه‌كتری ده‌به‌ستێته‌وه .
له ئێستادا زانایان خه‌ریكی ئه‌وه‌ن ئه‌و جۆره رژێنه دروست بكه‌ن و له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆشی ئیفلیجی بدۆزنه‌وه .
سه‌رچاوه/ زاگرۆس
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.